بەوێنە... سەرۆکی حزبێکی هەرێم توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٩ ی شوبات سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان تووشی روودای هاتوچۆ بوو.

چەند هاوڕێیەکی ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، کە سەرۆکی حیزبەکەیان کاتژمێر ٢ ی پاشنیوەرۆ لەنزیک راپەرین لە رۆژئاوای کوردستان تووشی روداوێکی ھاتووچۆبوووە.

هاوڕێکانی ملکۆ بازیانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناوبراو تەندروستی باشەو سەلامەتە.



PM:10:24:09/02/2018