"دوو هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ناتوانێت کۆبێتەوە"

دوو هەفتەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت کۆبێتەوە، پێناچێت ئەم هەفتەیەش بتوانێت کۆبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، لەبەر تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی وەزیرەکان دوو هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم نەیتوانیووە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازبکات.

بەپێی ئەو زانیاریانە دەبێت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ١٣ وەزیر ئامادەی کۆبوونەوە ببن، بەلآم بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و وەزیری گوواستنەوەو گەیاندن جونسن سیاوەیش و، ئامادەنەبووبی د. ئاشتی هەورامی بەو پێیەی لەدەرەوە ولآتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گرێ نادرێت.

ئەنجومەنی وەزیران کە هەموو دوو شەممەیەک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات، پێناچێت ئەم هەفتەیەش کۆببێتەوە، چونکە وەفدێکی حکومەتی هەرێم کە عەلی سندی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵە، بەشداری کۆبوونەوەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکەن لە کویەت، ناتوانن بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.

سازنەدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی ئابوری و سیاسی زۆر خراپدا گووزەر دەکات و، حکومەتی هەرێم لەماوەی سێ مانگدا هێشتا نەیتوانییوە مووچەیەکی هەموو وەزارەت و دەستەکانی بەتەواوی بدات.

 


PM:11:25:09/02/2018