پێویستە دایکان و باوکان مناڵەکانیان فێری ئەم شتانە بکەن

کاتێک دەبیت بەدایک یاخود باوک ئەوا بەرپرسیاریەتیەکی گەورەت لەسەر دەبێت بۆ داهاتوو منداڵەکانت پێویستە بزانیت چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت یاخود فێری چیان دەکەیت. ئەم چەند کارە گرنگە لەسەر هەموو خێزانێک پێویستە فێری منداڵەکانی بکات.

1- ڕێزگرتن لەهاورەگەزی خۆت: ڕێز گرتنی کەسانی دیکە شتێکی گرنگە بۆ داهاتووی منداڵەکان بۆیە دەبێت منداڵ فێری ڕێزگرتن لەڕەگەزی بەڕامبەری بکرێت هەروەها ئەوە لەمێشکیاندا بچەسپێت کە هەردو ڕەگەز یەکسانن.

2- دەبێت فێر بکرێن ئەگەر هاتوو هەڵەیان کرد نابێت بترسن: هەموو کەسێک شایەنی ئەوەیە کە هەڵە بکات بۆیە ئەگەر هاتوو منداڵ هەڵەی کرد نابێت بترسێنرێت بەڵام ڕاستی بۆ ڕون بکەرەوە.

3- زانیاری زۆر گرنگترە لەدەرچون لە قوتابخانە: هەندیک جار خێزان تورەدەبن کە دەبینن منداڵەکانیان لە قوتابخانە دەر نەچون ئەوانەی کە بە پلەی یەکەم دەردەچن مەرج نیە زانیاریان زۆربێت ، پێویستە منداڵەکەت فێر بکەیت کە زانیاری وەرگرتن بکرێت نەوەک بۆ دەرچون هەوڵ بدات.

i. خێزانەکەت دوژمنت نین دەبێت داوای یارمەتیان لێبکەی: ترسانی منداڵ شتێکی ئاسای نیە بەتایبەت ئەگەر بێتو تۆ وەک هاووڕێ هەڵسوکەوتت لەگەڵدا کرد ، نیشانی منداڵەکەتی بدە کە دەبێت متمانەت پێم هەبێت هەروەها هەوڵبدە هاوار نەکەی بەسەریاندا.

4- فێری بکە ئەگەر هاتو تێنەگەشتی لەشتێک پرسیار بکە: پرسیار کردن شتێکی زۆر ئاساییە هەروەها پرسیار کردن باشترە لەوەی وا خۆت دەربخەی کە تۆ لەهەموو شتێک تێگەشتوی.

5- ڕێز لەژینگە بگرە: منداڵەکەت فێر بکە کە چۆن پێویستە پاکوخاوێنی ژورەکەت ڕابگری ئاواش پێویستە پاکوخاوێنی ژینگەت ڕاگری.

سەرچاوە:Brightside.me

وە:هە-ف



PM:11:32:09/02/2018