سپی ناوی ئەو وەفدەی هەرێم بڵاودەکاتەوە بەشداری کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت دەکات

لە رۆژانی ١٢- ١٤ ی شوبات لە وڵاتی کوێت کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بەڕێوە دەچێت، سپی ناوی وەفدی کوردی بۆ ئەو کۆنگرەیە بڵاودەکاتەوە.

بەپێی ئەو لیستەی دەست سپی کەوتووە، لەناو وەفدی عێراقدا ژمارەیەک لەوەزیرو بەرپرسی حکومەتی هەرێم و پارێزگارەکانی هەرێمی بەشداری کۆبوونەوەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکەن کە لە رۆژانی ١٢- ١٤ ی شوبات لە کوێت سازدەکرێت.

بەپێی ئەو لیستە کە لە ١٤٣ بەرپرسی عێراقی بە کوردیشەوە بەشداری تێدا دەکەن، لەنێو ئەو لیستەدا ژمارەیەک وەزیرە کوردو  بەرپرسی تری هەرێمی تێدایە، لەوانە د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە، د. جوان فواد مەعسوم بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی عێراق، ئاگر عەبدوڵا عەزیز، ئەنجومەنی ئەمینداران، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆک، فەرهەنگ سابیر، زاگروس فەتاح کە بەرپرسن لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەرێم.
بڕیارە لە رۆژانی ١٢- ١٤ ی شوبات کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە بەشداری نوێنەرانی وڵاتە گەورە بە‌‌هێزەکان و نوێنەرانی وڵاتە زلهێزە ئابوریەکان و چەندان دەزگای گەورەی نێو دەوڵەتی سازبکرێت.


ئه‌م بابه‌ته ‌3418 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:06:10/02/2018