فرٶکەیەکی ئیسرائیلی لەخاکی سوریادا کەوتە خوارەوە

فرۆکەیەکی ئیسرائیلی جۆریF16  لە بەرزاییەکانی جولانی سوریا کەوتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ١٠ شوبات فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە بەرازییەکانی جۆلان کەوتۆتە خوارەوە، هەردوو فڕۆکەوانەکەش خۆیان بەپەڕەشووت هەڵداوەتە خوارەوە، سەلامەتن".

سووپای ئیسرائیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکات فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لەخاکی سوریاوە هەڵساوە چاودێری ناو ئیسرائیل بکات، بەڵام کۆپتەرێکی ئیسرائیل ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی خستۆتە خوارەوە.

سوپای ئەو وڵاتە دەڵێت " لە بەرامبەر ئەو کارەی ئێران دا فڕۆکەکانی وڵاتەکەی چەندان بنکەیان لە خاکی سوریادا بۆردومان کردووە، لەکاتی گەڕانەوەی فڕۆکەکاندا یەکێکیان کەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هەردوو فڕۆکەوانەکە پێش کەوتنە خوارەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە، بەبێ سەلامەتی لە خاکی ئیسرائیلدا نیشتوونەتەوە".



AM:09:32:10/02/2018