هەسەدە، دەستگیرکردنی بەرپرسێکی داعشی بەریتانی ڕاگەیاند

هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە، ڕایگەیاند" سەرچەتەی داعشی ئەلکساندا کوتی، کە بەڕەگەز بەریتانییە دەستگیرمان کردوە".

ڕێدور خەلیل، بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیە گشتییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی هەسەدە، بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە" لە ۲٤ مانگی کانونی دووەمی ڕابردوودا، هێزەکانیان لە کاتی هەوڵدانی بۆ هەڵهاتن بەرەو تورکیا، گەورە سەرچەتەی داعشی ئەلکساندا کوتی، بەڕەگەز بەریتانیان دەستگیر کردوە".

ڕێدور خەلیل، ئاشکرای کردوە" چەندین گەورە بەرپرسی داعشمان دەستگیر کردوە، لەوانە کوتی، کە بە هاوکاری چەند دۆست و هاوڕێیەکی دەیویسە دەربازی ناو تورکیا بێت، بەڵام ویستەکەیمان پوچەڵکردوە و لەلایەن تیمێکی دژە تیرۆرەوە دەستگیرمان کرد و ئێستا لە ژێر لێکۆلینەوە دایە".

ڕۆژی ٥ شەممەی ڕابردوش، گەورە بەرپرسێکی ئەمەریکی، دەستگیرکردنی کوتی و بەرپرسیکی تری دیکەی داعشی بەناوی شێخ شافعی، لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە ڕاگەیاندبوو.

هەر دوو سەرچەتەکە کوتی و شافعی، سەر بە تیمی کوشتن و سەربڕینی داعش بوون و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی سوری و بێگانە دڕندانە بە دەستیان کوژراون.



AM:11:05:10/02/2018