وێترین وێنه‌ی هه‌واڵ عوسمان بڵاوده‌بێته‌وه و وه‌نه‌وشەی خووشکیشی، ده‌ڵێت "حاڵی زۆر خراپه". .
خانمە ئەکتەر هەواڵ عوسمان دوای کۆچی دوایی هاوژینەکەی وێنەیەکی بڵاوبوویەوە و تیایدا کاریگەری مردنی هاوژینەکەی بەتەواوی بە روخسارییەوە دیارە.
هونەرمەند بەیان عوسمانی خوشکی هەواڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە بە ماڵپەڕی دوارۆژ دەڵێت " بەڵێ وێنەکە نوێیە و حاڵی هەواڵ زۆر خراپە و تا ئێستا باش نەبووە".
هەواڵ عوسمان پێشتریش بۆ هاوژینە کوچککردووەکەی نوسیبووی :"ئەبێ چۆن ژیان بەسەربەرم دوای تۆ، ناتوانم بێ تۆ بژیم".
پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 2018/1/16 ئه‌كته‌ری دیاری درامای گه‌رده‌لول پشتیوان نوری به‌ده‌وی كه رۆڵی (رزگار)ی خۆشه‌ویستی (هه‌نار)ی ده‌بینی لەدرامای گەردەلول به‌هۆی جه‌ڵته‌وه لەتەمەنی 41 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.