مه‌حمود سه‌نگاوی له‌سه‌ر جێهێشتنی ریزه‌كانی یه‌كێتی دێته ده‌نگ و دەڵێت " ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی به‌جێناهێڵین و تامردن به‌رگری لێده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ 10ی شوبات له‌شاری سلێمانی، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سێیه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند"رۆژانه تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌درێته پاڵم كه له یه‌كێتی ده‌چمه‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و قسانه دووره له‌راستییه‌وه‌و ئه‌وانه خه‌یاڵیان خاوه، ئێمه ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی به‌جێناهێڵین و تامردن به‌رگری لێده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆمان، خوێنی هاوڕێكانمان و كه‌سوكارمان پێداوه".
هەروەها ناوبراو دەشڵیت "داوا له سه‌ركردایه‌تی و كادره پێشكه‌وتووه‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌م ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌نه‌وه‌و یه‌كێتی بخه‌نه‌وه سه‌ر شاڕێ راسته‌كه‌ی خۆی بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ره‌وسه‌ركه‌وتن به‌رین".
مه‌حمود سه‌نگاوی داوایه‌كیش ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت"پێویسته لایه‌نه‌كانی كوردستان ته‌بابن له‌ناویه‌كدا به‌تایبه‌ت له‌مكاته‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌و موئامه‌ره‌مان له‌سه‌ره‌و ئه‌گه‌ر خۆمانی بۆ ئاماده نه‌كه‌ین ره‌نگه تووشی كاره‌ساتی زیاتر بین".
ئەوە لەکاتێکدایە کە مەحمود سەنگاوی چەند ئەندامێکی تری سەرکردایەتی لەسەر باڵی بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراتی ناوزەد دەکرێت.