شەرڤانانی یەپەگە لە گوندی حاج بلێل-ی سەربە ناوچەی شییە-ی عەفرین زرێپۆشێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند.
کەمێک پێش ئێستا شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، لە گوندی حاج بلێل-ی سەربە ناوچەی شییە-ی عەفرین زرێپۆشێکی سوپای تورکیایان تێکشکاندووە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین هەتا ئێستا، دەیان تانک و زرێپۆشی سوپاکەی ئاکەپە لە لایەن شەرڤانانەوە کراونەتە ئامانجی چالاکیەکانیان و تێکشکێندراون.