ئۆردوغان: کۆپتەرێکمان کەوتە خوارەوە

سەرۆکی تورکیا رایگەیاند" ئەمڕۆ فڕۆکەیەکمان کەوتۆتە خوارەوەو، ئیتر ئەوە شەڕە، بەلآم دە قات تۆڵە دەکەینەوە".

ئۆردغان پێش یەپەگە کەوتە لە کوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکیان و ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی حیزبەکەیاندا رایگەیاند" کۆپتەرێکیان کەوتۆتە خوارەوە".

راگەیاندنی یەپەگەش هەرئێستا، بلآویکردەوە" لە گوندی قودەی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، شەڕڤانانی ئازادی و ڕوناکی، هەلیکۆپتەرێکی جۆری کۆبرای ڕژێمی تورکی داگیرکەریان خستەخوارەوە".

ئەمڕۆ ٢٠ رۆژە چەبگی سووپای تورکیا دژی شاری عفرینی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە، بێ ئەوەی ئەو ولآتە بتوانێت ئامانجەکانی خۆی بەدەستبهێنێت.





PM:04:09:10/02/2018