په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق زانیاری لەبارەی مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت "عه‌بادی پێیوتوم هه‌ركاتێك راپۆرتێكی سه‌ره‌تاییم به ده‌ست بگات مووچه ده‌نێرم".
ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه "لەسەرەتای ئەم هەفتەیە لیژنەکانی وردبینی مووچە راپۆڕتەکانیان بەرزدەکەنەوە بۆ به‌غدا".
ئه‌مین به‌كر دەشڵێت، "به‌پێی به‌ڵێنه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بێت کە لە کۆبونەوەی 6ی شوبات لەوەڵامی داواکاریەکی ئێمه‌دا بۆ دەست پێکردنی خەرج کردنی مووچەی ئەو دوو وەزارەتە وتی باڕاپۆڕتی سەرەتایی لیژنەکەم بۆبێت تا ئالیەتێکمان لەبەردەستدا بێت بۆ خەرجکردنی مووچه فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته".
ئه‌مین به‌كر روونیشیکردووەتەوە "بۆ بەدواداچوونی کاری لیژنەکانی وردبینی مووچە لەگەڵ هاوکارم محمود رەزا، له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان كۆبووینه‌وه كه له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان خەریکی کاری وردبینی کردنن تا لەنزیکەوە ئاگاداری کارکردنیان بین، ئەوەی گرنگە و زانیمان ئەم چەند رۆژە لیژنە فەرعییەکان راپۆڕتی سەرەتایی خۆیان بەرزدەکەنەوە بۆ بەغدا، بۆیه هیوادارم هیچی تر دەستی دەستی به‌م پرسه‌وه نه‌كرێت".
ئەندام پەرلەمانەکەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشداوه، لە بەدواداچوونەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووه کە گرفت کارمەندانی گرێ بەستی ئەو دوو وەزارەت دەبێت، چونکە لە لیستی یەکەمدا ناویان نەچووە بۆ به‌غداو پێویستە وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی بەزووترین کات ناوەکان بنێرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گرفتێكی تر ئه‌وه‌یه بەشێکی زۆری ئەو موچەخۆرانەی کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتوە ناویان نەڕۆیشتوە بۆ به‌غداو دەبێت ئەمانیش چارەسەربکرین و لیژنەکەش ئاگاداریان کردوون کە لە راپۆڕتەکانیاندا ئاماژە بۆ ئەو دوو بابەتە بکەن.