شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان گەیشتە ڕۆژئاوا

ئەمشەو شەممە شاندی پەرلەمانی كوردستان گەیشتنە رۆژئاوای كوردستان و بڕیارە لە نزیكترین کاتدا سەردانی عەفرین بكەن.

ئاژانسی هەواڵی "ANHA" بڵاوی كردەوە شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان لە دەروازەی سێمالكاوە گەیشتوونەتە خاكی رۆژئاوا و لەلایەن هاوسەری ئەنجومەنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كانتۆنی جەزیرەوە پێشوازیان لێ كراوە و بڕیارە سەردانی عەفرین بكەن.

ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڵاویكردەوە كە شاندێكی پەرلەمانتاران بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی عەفرین، سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەكەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڕێگری لە سالار مەحمود، پەرلەمانتارێکی یەکێتی کرا بە یاوەری پەرلەمانتارانی دیکەی کوردستان بچێتە ڕۆژئاوا.



PM:11:19:10/02/2018