بەوێنە.. سپی سەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات

حیزبەکان سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی لیستەکانیان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرۆکی لیستی خۆی لە سلێمانی یەکلایی کردەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی یەکلایی بۆتەوەو بریاری داوە خانمێک بکات بە سەرۆکی لیستەکەی.

سپی زانیوویەتی کە یەکێتی لەسەر د. جوان ئیحسان یەکلایی بۆتەوە بۆ سەرۆکایەتی کردنی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

د. جوان ئیحسان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
 



PM:12:09:11/02/2018