كێشە دەكەوێتە ناو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری

لەگەرمیان كێشە دەكەوێتە ناو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری، ئەندامێكی دیاری ئەو قەوارەیە لەحزبەكەی زویر دەبێت.

‎ماڵپەڕی "ئاوێنە" بڵاویكردەوەحەسەن جیهاد كەسایەتی ساسی و دیاری سنوری گەرمیان كە یەكێكبوە لە ئەندامانی وەفدی كورد لەسەر لیستی هاوپەیمانی بۆ دانوستان لەبەغدا ئێستا لەو حزبە زویر بوە .

‎هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەكراوە زویربونی ناوبراو دوایی ئەوە دێت كە بڕیار بوە لەكۆنگرەی حزبەكەدا حەسەن جیهاد یەكێك لە كەسە یەكەمەكانی حزبەكەبێت، بەڵام دانەنراوە و كەسێكی تر دانراوە ئەوەش زویری كردوە .

زانیاریەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن دوایی زویربونی ناوبرا هەریەك لە عەدنانی حەمەی مینا یەكێكە لە كەسە دیارەكانی حزبەكە و خودی بەرهەم ساڵح سەردانی ماڵیان كردوە بەمەبەستی گەڕانەوەی، بەڵام ناوبراو نەگەڕاوەتەوە.

‎هاوكات ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ هەمان ماڵپەڕ ڕایگەیاند "ئێستا هیچ ڕونكردنەوەیەك نادەم ئایندە ڕونی دەكاتەوە كە بۆچی زویربووم ".




PM:12:10:11/02/2018