سپی سەرۆكی لیستی یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردن لە سنوری پارێزگای هەولێر ئاشكرادەكات

لە سەروبەندی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی عێراق حیزبەكان كاندیدەكان بۆ لیستەكان یەكلای دەكەنەوە "سپی"یش كاندیدانی سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لە پارێزگای هەولێر ئاشكرادەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە، یەكگرتووی ئیسلامی لە سنوری پارێزگای هەولێر لەنێوان دوو كەسدا یەكلا نەبۆتەوە كە یەكێكیان دیاری بكات بۆ سەرۆكی لیستی یەكگرتوو لەو پارێزگایە.

سەرچاوەیەك لەناو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند ئەو دوو كاندیدە بریتین لە فەرهاد مەلا ساڵح و ئەبوبەكر هەڵەدنی كە هەردوكیان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتون و تا ئێستا دیاریكردنی یەكێكیان لەلایەن حزبەكەیانەوە یەكلا نەبۆتەوە.

ڕۆژی 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش بەشێك لە لیستەكان كادیدەكانیان پێشكەش نەكردووە و بەو هۆیەوە كۆمیسیۆن كاتی پێشكەشكردنی كاندیدانی درێژكردەوە.

پێشتریش "سپی میدیا" ئەوەی ئاشكراكرد كە یەكگرتووی ئیسلامی لە سنوری پارێزگای سلێمانی یەكلایی بۆتەوە و بریاری داوە موسەنا ئەمین، سەرۆكی ئێستای فراكسیۆنی یەكگرتوو بە سەرۆكی لیستەكەی دیاری بكات.




PM:02:23:11/02/2018