فڕۆکەیەکی ڕوسی بە ٧١ سەرنشینەوە لە ئاسمانی مۆسکۆ کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنەشینەکانیشی گیانیان لەدەستداوە.
ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری "ئەنتۆنۆڤ An-148" و دوای هەڵفرینی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیاوە، پەیوەندی بچڕاوە کە ٧١ کەسی تێدا بووە و شەشیان دەستەی فڕۆکەوانیی بوون".
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس ڕایگەیاند، فڕۆکەکە پاش هەڵفرینی لەنزیک گوندێکی مۆسکۆ تێکشکاوە و سەرجەم سەرنشینەکانیشی گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات میدیاکانی ڕوسیا ئەوەشیان وتووە، فڕۆکەکە پاش فڕینی دوای تەنیا ٧ خولەک لە فڕۆکەخانەی دۆمۆدیدۆڤۆی مۆسکۆ، کەوتووەتەخوارەوە و تێکشکاوە و تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئاشکرانەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.