کەمال محەمەد دوێتێک لەگەڵ هونەرمەندێکی لاو بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کەمال محەمەد گۆرانییەک بەشێوەی دوێت، لەگەڵ ھونەرمەندێکی دیکەدا بڵاو دەکاتەوە.

کەمال محەمەد، لە پێگەی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و کوردە عومەر، ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بڵاو کردووەتەوە، لەسەر وێنەکەشدا نووسیویەتی "بەم زوانە کارێکی نوێ لەگەڵ کوردە عومەر".

کوردە عومەر، چەندین ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژی، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، کاری دەرھێنانیشی بۆ چەندین ھونەرمەندی دیکە کردووە.

هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د له‌ دایكبووى ساڵى 1960 شارى سلێمانییه‌، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانى و كلیپه‌ دواین كارى هونه‌رى به‌شدارى بوو له‌ ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت به‌ ڕۆژى ڤالانتاین له‌ شارى سلێمانى.



PM:04:37:11/02/2018