سپی ناوی سەرۆک ژمارەیەک کاندید پارتی لە سلێمانی بلآودەکاتەوە

لیستە جیاجیاکانی کوردستان و عێراق سەرقاڵی دەستنیشانکردنی سەرۆکی لیست و کاندیدەکانیانن، پارتی لە پارێزگای سلێمانی خۆی یەکلایکردۆتەوە، سەرۆک و کاندیدەکانی لیستەکەی دەستنیشان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، رزگار ئەژی گۆرانە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵبجەیە.

بەپێی ئەو زانیاریانە هەریەک لە دانا جەزا عەلی کاتب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سامان سیوەیلی، عینایەت هەورامی، د. هێشوو، دڵدار لە ( رانییە ) ژمارەیەک لە کاندیدەکانی لیستی پارتین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ١٢ ی ئایاری ئەمساڵ لەسەرتاسەری عێراقدا سازبکرێت.



PM:10:23:11/02/2018