شەڕڤانان چوار تانكی سوپای توركیایان تێكشكاند

شەڕڤانانی ڕایانگەیاند لە سنوری كانتۆنی عەفرین، زەبرێكی دیكەی كوشندەیان لە سوپای توركیا وەشاندووە و چوار تانكی دیكەیان تێكشكاندووە.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی ئەمشەودا لە ناوچەكانی عەزاز و شەرای سەر بە كانتۆنی عەفرین، شەڕڤانان چوار تانكی دیكەی سوپای توركیایان تێكشكاندووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی شەڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان و سوپای توركیادا لە ناوچەكانی عەزاز و شەرا، شەڕڤانان 28 سەربازی سوپای توركیایان كوشتووە و كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی سوپای توركیایان خاپور كردووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە لە 20ی كانوونی دووەمی 2018وە سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون و ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراون و برینداربوون.



PM:12:38:12/02/2018