وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە، موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
- ئەنجومەنی دادوەری
پێشتریش وەزارەتی دارایی دوو خشتەى دابەشکردنى موچەى مانگى ١٠ی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و لە ئێستادا زۆربەى وەزارەتەکان موچەیان وەرگرتووە جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە و خانەنیشینان ، دوێنێ و ئەمڕۆش موچەى وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا.