ڕەجەب وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە

ئەکتەری ناسراوی تورک شاھان گۆکبەکار، ، کە بە "ڕەجەب" ناسراوە، نوێترین وێنەی خۆی و ھاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.


شاھان وێنەی خۆی و ھاوسەرەکەی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و وێنەکەشیان بەشێوەیەکی بەربڵاو لە پەیج و ماڵپەڕە مەگەزینە تورکییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

شاھان، کە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە، بەھۆی ئەوەی لە فیلمی سینەمایی کۆمیدیی "ڕەجەب" کارەکتەری سەرەکییە و ناوی "ڕەجەب"ە، بەم ناوە ناوبانگی دەرکردووە و ناسراوە، ئەو فیلمە سینەماییەش تا ئێستا پێنج بەشی لێ بەرھەم ھێنراوە.



PM:03:24:12/02/2018