قوباد تاڵەبانی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی موچەوە بڵاودەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی لەبارەی وردبینی لیستی موچەخۆرانی هەرێم و  پەیامێك بڵاودەكاتەوە و راشیدەگەیەنێت "هیوادارم مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسكی حیزبی، نەبێتە كۆسپ بۆ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم.


لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە "وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە کارێکی ئاساییە، تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێم کار ئاسانی زۆر بۆ ئەم بابەتە دەکات".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت "هیوادارم هەمان پرۆسێس لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ناوەندی جێبەجێ بکرێت، مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم"٠



PM:03:34:12/02/2018