وێنە..کچە ئەکتەرێکی تورکی ناسراو لە کوردستان لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیادایە بۆ سەر عفرین

گایا تورگۆت، کە لەزنجیرە درامای " لێمبوورەدا " رۆڵی بەهار دەبینێت، پشتگیری تەواوی خۆی بۆ لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عفرین دەردەبڕێت.
گایا تورگۆت کە هەموو شەوێک لە کەناڵی کورد ماکسەوە لە درامای " لێمبوورە "دا  دەوری "  بەهار " دەبینێت و خەلكێکی زۆری باشوریش بەینەری ئەو دارامایەن، ئەمڕۆ لە تۆری کۆمەلایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە جلی سەربازی تورکیای لەبەردایەو مناڵێکیشی لەباوەشدایە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیەدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سووپای تورکیا و لەشکرکێشی ئەو سوپایە دژی خەڵکی عفرین دەربڕیووە.
لە تٶڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا دەکرێت ئەو زنجیرە درامییە رابگیرێت.
" لێم بووە" زنجیرە درامایەکی تورکیەو شەوانە لە کاتژمێر ٩ لەکەناڵی کوردماکس بەدۆبلاژی کوردیەوە بڵاودەکەرێتەوە.



PM:09:01:12/02/2018