نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی

بەیانی ئەمڕۆ ١٣ ی شوبات نرخی نەوت بە بەراورد بۆ دوێنی دوو شەممە دابەزینێکی تری بەخوە بینی.

ئاژانسە جیهانییەکانی هەواڵ بلآویان کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٢$ دۆلارو ٩٤ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکراوە، لە کاتێکدا دوێنی دوو شەممە لەم کاتەدا یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٦٣ $ دۆلارو ٣٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکراوە.

نرخی نەوتی خاویش بەیانی ئەمڕۆ یەک بەرمیلی بە ٦١ $ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکراوە، دوێنێ نرخی یەک بەرمیل بە ٥٩ $ دۆلارو ٨١ سەنەت بووە.

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزینە. 



AM:09:31:13/02/2018