فڕۆكەخانەكانی هەرێم كرانەوە

هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانیەكاندا كرانەوە و پەرلەمانتارێكیش زانیاری ئاشكرادەكات.

عادل نوری، پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە "رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەرگیرا بە كردنەوەی هەردوو فرۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر وەك سەرەتایەك بە رووی گەشتە جیهانییەكاندا و لە ئێستادا لە گواستنەوەی عومرەكارانەوە دەست پێدەكات".

ڕاشیگەیاندووە بڕیارەكە لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هیوا دەخوازێت بەزووی باروودۆخ بگەریتەوە سەر رەوشی ئاسایی خۆی ".



PM:01:45:13/02/2018