كورد لە بەغدا بڕیاریدا

فراكسیۆنە كوردیەكان لە بەغدا بڕیاریاندا بە بایكۆتكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە بودجە جگە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی.

دوای كۆبوونەوەی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكان لەگەڵ ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامانی لیژنەی‌ دارایی، بڕیاردرا پەرلەمانتارانی كورد بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجومەن بكەن جگە لەو پەرلەمانتارانەی‌ كە ئەندامن لە لیژنەی‌ دارایی بە مەبەستی ئەوەی‌ ئەوان سەرجەم تێبینیەكان كورد لەسەر پرۆژە یاسای 2018 جێبكەنەوە لە پرۆژەكەدا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەكەیان شكستیهێنا، وابڕیارە جارێكی دیكە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و فراكسیۆنە كوردیەكانیش ناڕازین.


ئه‌م بابه‌ته ‌3994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:33:13/02/2018