سەرۆکی حکومەت دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی یەکگرتوی پەسەندکرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی هەرسێ وەزیرەکەی یەکگرتووی ئیسلامی پەسەند کرد.

بەگوێرەی نوسراوێکی نێچیرڤان بارزانی، کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی نیشانداوە لە دەستلەکارکێشانەوەی، مەولود باوە موراد وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت، لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد هاودیانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و غازی سەعید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەران.

هەروەها بەگوێرەی نوسراوەکەی ئەو وەزیرانە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن، تاوەکو ئەو پۆستانە پڕدەکرێنەوە.

لە ١٦ی کانوونی دووەم سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کشانەوەی یەکگرتووی لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی راگەیاند، دوای ئەوە وەزیرەکانی یەکگرتوو دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد.



PM:04:16:13/02/2018