سەرۆکی پارتێکی کوردی دەستگیرا کرا

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان سەرپیل کەمپالای لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا. 

ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی لە هەوااڵێکی بەپەلەیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ سەرپێل کەمپالای هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە لە ئەنقەرە دەستگیرا کرا".

سەرپێل کەمپالای تا رۆژی ١١ ی شوبات رۆژی بەستنی کۆنگرەی گشتی هەدەپە کە لە ئەنقەرە سازکرا، لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە بوو، لەو کۆنگرەیەدا پەروین بوڵدان و سیزا تەمەلی وەک هاوسەرۆکی نوێی ئەو حیزبە هەڵبژێردران، هەردوێنێش داواکاری گشتی دۆسیەی دژی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی نوێ لە دادگای ئەو ولآتە جولآند.


PM:05:54:13/02/2018