گۆرانیبێژی ناسراو شەهریار حەسەن" وێنەی هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "شەھریار حەسەن"لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەی خۆی و هاوسەرو مناڵەکانی بڵاودەکاتەوە.

گۆرانیبێژی ناسراو شەھریار حەسەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و لە نوێترین دەرکەوتنی، لە وێنەکەیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی و  هەردوو کچەکەیەتی دەردەکەون.
شەهریار لەسەر وێنەکەی نوسیویەتی" ئەمەوێت باشترین بم بۆ ئێوە، چونکە دایکم وتی خوا بەهەشتی خستۆتە ژێر پێی دایکان".

شەھریار حەسەن، سەرەتا لە ڕێی بەشداری لە پرۆگرامی كورد ستار ناسرا و  لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستی كردووە بە كاری ھونەری وخاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.
شەهریار لە ئێستادا لە دەرەوەی کوردستان ژیان بەسەر دەبات.



PM:07:56:13/02/2018