بەهۆی باران بارینەوە شاخێک داڕووخاوەو رێگای شارۆچکەی دوکانی سەروەوە سایتێکی ئەو شارە گیراوە، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکەش هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا ئەمرۆ ، 13 ی 2 ی 2018 سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان، هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی باران بارینەوە ،بەشێكی كەم لە شاخی دووكانی سەروو لای دولكان داڕما ، لەبەرسەلامەتی گیانی شۆفێران و هاوڵاتیان كەمەترسی زیاتری داڕمانی لێ دەكرێت بەپێی ڕێنمای بەڕێوەبەرایەتی هاتو چۆی دوكان بەشێكی شەقامەكەمان داخستوە".
سەرۆکی شارەوانی دوکان ئاشکرای دەکات " لە ئێستادا ئەو شەقامە بۆتە یەك ساید تاچارەسەری بۆدەكرێت".