پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق خۆی کاندید ناکاتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، سروە عەبدولواحید رایدەگەیەنێت خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ١٢ ی ئایار سازبکرێت.

لە رونکردنەوەیەکدا کە بۆ سپی نێردراوە، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت " لە رێگەی نامەیەکەوە کشانەوەی خۆم لەکاندیدکردن بۆ پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی گۆڕان بە برای بەرێزم دکتۆر یوسیف محەمەد راگەیاندووە و ئەمرۆش جارێکی تر کشانەوەی خۆم بەفەرمی راگەیاند".

سروە عەبدولواحید لەو روونکردنەوەیەدا دەڵێت "زۆر سوپاسی سەرجەم هاوڕێ و هاوکارەکانم دەکەم کە بەپرۆش بوون بۆ ئەوەی من ئەم بڕیارە نەدەم و نەکشێمەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەوەم پێباشە کە خۆم کاندید نەکەم و بکشێمەوە هیوای سەرکەوتن بۆ هاوکارەکانم دەخوازم".
پێشتریش ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند کە خۆی کاندید ناکاتەوە، لەم روونکردنەوەیەشدا دووەم پەرلەمنتاری ئەو لیستە سروە عەبدولواحید خۆی هەڵنابژێرێتەوە.



PM:08:52:13/02/2018