بەوێنە...ڕۆژین جیاواز دەرکەوت

کچە ئەکتەری کورد "ڕۆژین شەریفی" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوەو هەوادارانی سەرسام کردووە.

رۆژین شەریفی، لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" من باشترین سەرینم هەیە بۆ خەو، ئەوەش ئەوپەڕەیی ئاسودەیمە، ئەمەش خواست نیە و شەیتانی بوون نیە، بەڵكو ئەو پەڕی دەسەڵاتە".

پێشتریش ڕۆژین بە قسەکانی بووبوە جێگەی سەرنج کە ڕایگەیاندبوو "لە كاری نواندندا هیچ جۆرە سنوورێكم دانەناوە، لە درامای یەكەممدا چومە سەر ماتۆڕ، لە درامای دووەمیشدا باوەشم هەبووە، دواتر ماچی روومەتم هەبووە، هێدی هێدی دەمەوێت بینەر بەم كارانە ڕابهێنم، بۆیە بۆ ماچ‌و باوەش هیچ سنوورێكم دانەناوە".

رۆژین شەریفی، خەڵكی شاری سنەی  رۆژهەڵاتی كوردستانە چەند ساڵێكە هاتووەتە باشووری كوردستانە و دەستی بە كاری هونەری كردووە، بەشداریی چەندین فیلم و درامای كردووە، لە دوایین كاریدا بەشداری لە فیلمی سینەمایی (كلاسیكۆ) كردووە كە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە.



PM:09:00:13/02/2018