وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، سیستمی لامه‌ركه‌زی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی پله به‌رزكردنه‌وه‌و پێدانی مۆڵه‌تی به موچه به فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، سیستمی لامه‌ركه‌زی له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی كارگێڕی و دارایی به پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌دات، كه ده‌سه‌ڵاتی پله به‌رزكردنه‌وه‌و پێدانی مۆڵه‌تی به موچه به فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، كه رۆژی 24ی 1ی 2018 لهوهقائیعی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی پێدانی مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ به‌موچه‌ی ته‌واو بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله تایبه‌ته‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان، بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگا یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ گشت پله وه‌زیفییه‌كان، بهپارێزگارهكان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
هه‌روه‌ها پێدانی مۆڵه‌تی (121) رۆژ به‌موچه‌ی ته‌واو بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله (1 تا 11)ی وه‌زیف به‌پێی مادده‌ی 34 له‌یاسای راژه‌ی شارستانی ژماره 23ی ساڵی 1960ی ههمواكراو، ئه‌ویش پاش رێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان.
هه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌دا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی دیكه له‌وانه سه‌ره‌موچه‌ی ساڵانه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی دارایی دراوه به بهپارێزگارهكان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و بڕیاره‌كه‌ش له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی لهوهقایعی كوردستان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.