لۆکە زاهیر خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی خۆی بە ستایڵێکی نوێ بلآودەکاتەوە.
لەتۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام خانمە گۆرانی بێژی ناسراو لۆکە زاهیر وێنەیەکی خۆی بلآودەکاتەوە و لەسەری نوسیوە:
من هێندە نابێت زانیومە
وەختێ کە خۆشەویستی هات
وەختێ کە ئاوێتە ئەبێ
لە خۆتەوە نازانی چۆن
زمانی دار و بەرد ،زمانی ئاو،زمانی زەریا فێر دەبی
لە دوایشدا
باڵداریت و بۆخۆت ئەفڕی
لۆکە زاهیر لە مناڵیەوە خولیای ھونەری گۆرانی وتن بووەو تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی ھەڵکەوت زاھیر دەست بەکارەکانی دەکات یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی کردوەوپێشوازیەکی زۆری لێکرا , لەساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.