کاتی کۆتاییهاتنی پێشکەشکدنی ناوی کاندیدانی لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیک دەبێتەوە و "سپی"یش ناوی کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی باڵاوە دەست "سپی" کەوتووە لیستی کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی 24 کاندیدە لەناو شار و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری.
هەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە هەریەکە لە "یوسف محەمەد . ھۆشیار عەبدوڵا، عەدنان عوسمان، ئەمین بەکر، چیمەن رەشید ، بەھار مەحمود ، د ئیسماعیل نامق، د غالب محەمەد، مەلا کامەران ، د ھەلەت رەشید، مەحمود شێخ وەھاب، بهختیار ئهمین، كۆڕاڵی كهی ئین ئێن، بههرۆز عهلی، شاناز ئهحمهدشانه ) لە سنوری پارێزگای سلێمانی کاندیدی گۆڕانن.
پێشتریش "سپی" وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئەوەی ئاشکراکرد کە یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی لیستی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.