بۆردمانی کانتۆنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانەوە بەردەوامە و "سپی" ئاسەواری بۆردمانی شارەکە بڵاودەکاتەوە.
بۆردمانی کانتۆنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی گرێدراوی ئەو وڵاتەوە لە 25ەمین ڕۆژیدایە و تا دێت بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی و شوێنی نیشتەجێبوون زیتر دەبێت و سەرەڕای شەهید و برینداربوونی خەڵکی سڤیل ئاسەواری داڕوخانی باڵەخانەنیش زیاتر دەبێت.