ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی ژەهراوی بوون

قایمقامى شارى خاڵس له‌ سنوورى پارێزگاى دیاله‌ ئاشكراى ده‌كات، زیاتر له‌ 140 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى دواى ئه‌وه‌ى له‌ یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كان خواردنیان خواردووه‌، سه‌رجه‌میان ژه‌هراویی بوون.


عوده‌ى خدران، قایمقامى شارى خاڵس له‌ سنوورى پارێزگاى دیاله‌، ڕایگه‌یاند "زیاتر له‌ 140 چه‌كدارى لیواى عه‌لى ئه‌كبه‌ر، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرووپه‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبى، له‌ چێشتخانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ى حسێنییه‌ له‌ سنوورى به‌غدا، چێشتیان خوارد، دواى به‌ڕێكه‌وتنیان بۆ شارى خورماتوو، سه‌رجه‌میان تووشى ژه‌هراویبوون هاتن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ چه‌كداره‌ ژه‌هراویبووه‌كان به‌ په‌له‌ گه‌یەندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی شارى خاڵس و پزیشك و كارمه‌نده‌كان سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنیانن.


ئه‌م بابه‌ته ‌1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:42:13/02/2018