لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە یاری چوونی قۆناغی شانزەدا، یانەی
مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەیەکی گەورەی بە دەستهێناو
توانی خۆی لە قۆناغی داهاتوو نزیک بکاتەوەو بە ئەنجامی ٤-٠ شکست توشی یانەی بازلی
سویسرا بکات.
چوار گۆڵەکەش هەریەکە لە گۆندۆگان دوو گۆڵ و ئەگوێرۆ و بێرناردۆ سێلڤا
تۆماریان کرد.
یاری گەڕانەوە لە یاریگای مان سیتی ئەنجام دەدرێت.