"سپی" ناوی سەرۆكی لیستی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

كاتی كۆتاییهاتنی پێشكەشكدنی ناوی كاندیدانی لیستەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نزیك دەبێتەوە و "سپی"یش ناوی سەرۆكی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی باڵاوە دەست "سپی" كەوتووە سەرۆكی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای هەولێر كاوە محەمەد، ئەندامی ئێستای پەرلەمانی عێراقە.

هەر دوێنێ "سپی" لیستی كاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی كە 24 كاندیدە لەناو شار و قەزا و ناحیەكانی دەوروبەری ئاشكراكرد.

هەر بە گوێرەی ئەو زانیاریانە هەریەكە لە "یوسف محەمەد . ھۆشیار عەبدوڵا، عەدنان عوسمان، ئەمین  بەكر، چیمەن رەشید ، بەھار مەحمود ، د ئیسماعیل نامق، د غالب محەمەد، مەلا كامەران ، د ھەلەت رەشید، مەحمود شێخ وەھاب" لە شاری سلێمانی و چەند كەسێكی دیكە كاندیدی قەزاو ناحیەكانن.

پێشتریش "سپی" وەك یەكەم دەزگای میدیایی ئەوەی ئاشكراكرد كە یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان وەك سەرۆكی لیستی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی دیاریكراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.





AM:09:56:14/02/2018