هەرێم ڕێگری لە لیژنەیەكی ووردبینی دەكات

دوێنێ لیژنەیەكی ووردبینی بەغدا بە ئامانجی ووردبینی لە موچە و دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان هاتوونەتە هەرێم و لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ڕێگریان لێكراوە.

سەرچاوەیەكی باڵا لە هەولێرەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند دوێنێ لیژنەیەكی حكومەتی عێراق گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان بە ئامانجی ووردبینیكردن لە موچە و پێكهاتەی دامەزراوەیی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی عێراق.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد لیژنەكە لە 33 كەس پێكهاتووە و سەرۆكی لیژنەكە د. اسعد غنی جهاد، ڕاوێژكاری عەبادیە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ڕێگری بۆ ئیشی لیژنەكە دروستكراوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو هۆكاری ڕێگریكردنی وەفدەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە گومانیان كردووە لە نیەتی وەفدەكە و پێیوابووە بۆ ووردبینی كردن نەهاتوون و ئامانجیان كۆكردنەوەی زانیاریە لەسەر دەزگاكانی هەرێم.



AM:10:35:14/02/2018