بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنمایەكانی كاركردنەوە لە شاری سلێمانی خواردنگەیەك داخرا و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هابەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند " بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنمایەكانی كاركردنەوە لە سەرچنار خواردن و خواردنەوەی ئارین دادەخرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "لیژنە هاوبەشەكان بەردەوام سەردانی شوێنە گشتیەكان دەكەن بۆ دڵنیا بوون لەجێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان تابتوانین تەندروستی هاوڵاتیانمان بپارێزین".
سەۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی وتیشی "هەندێ لەو شوێنانەی كە خواردن و خواردنەوە پێشكەش دەكەن پابەندی مەرج و رێنماییەكان نابن لەروی تەندروستیەوە لەشوێنی ئامادەكردنی خواردن و نێرگەلەكانیدا، بۆیە لیژنە هاوبەشەكان سەرپێچیكاران سزا دەدات و خاوەنەكانیان روبەروی یاسا دەكرێنەوە".