سەرۆکایەتی لیستی یەکێتی لە هەولێر یەکلایی نەبۆتەوە

تا ئێستا سەرۆکایەتی لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پارێزگای هەولێر یەکلایی نەبۆتەوەو کێبەركێ لەنێوان دوو ئەندامی سەرکردایەتی لە ئارادایە لەسەر ئەو پۆستە.

بەپێی زانیاریەکانی دەست سپی کەوتووە، کێبەرکێ لە نێوان ئارێز عەبدولآ ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و، هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبە، تا ئێستا ناوکی سەرۆکی لیستەکە لە دوو بەربژاردەیە یەکلای نەبۆتەوە.

سەبارەت بە ناوی کاندیدەکانی یەکێتی، سپی زانیویەتی هەریەک لە " حاجی مەسیفی ، حەمە زیاد، نبیل ( کادیرێکی یەکێتی بەئاین مەسیحی یە)، نەوزاد رەسوڵ ( ئەندامی ئێستای پەرلەمانی عێراق )، خاتوو بۆکان ( لە سەرۆکایەتی هەرێم ) کاردەکات.

لە سلێمانیش یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاندیدی د. جوان ئیحسان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە بۆ سەرۆکی لیستی ئەو حیزبەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی. 



PM:01:31:14/02/2018