بەوێنە.. پەرواز لەسەر خۆشەویستی قسە دەکات

ئەستیرەی کوردی بەشداربووی عەرەب ئایدڵ پەرواز حسێن لە رۆژی ڤالانتاین قسە لەسەر خۆشەویستی دەکات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پەرواز حسێن لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێیدا نووسیوویەتی "بیری هەموو هەوادارانم دەکەم زۆر دڵخۆشم کە منتان خۆشدەوێت منیش ئـێوەم خۆشدەوێت ".

هەروەها نووسیوویەتی "دەمەوێت بزانم بۆ ڕۆژی خۆشەویستی چۆن خۆتان ئـامادە کردووە ،، گوڵ بنێرن بۆ داک و باوکتان و خۆشەویستانتان چونکە ژیان بێ خۆشەویستی هیچ مانایەکی نییە".

پەرواز حسێن لەدایکبووی ساڵی 1989 ناوچەی راپەڕینەو ئێستا لە هەولێر دادەنیشێت هاوسەری گۆرانیبێژی ناسراو گۆران ساڵحە و خاوەنی دوو منداڵن، لەساڵی 2013 بەشداری کرد لە پڕۆگرامی بەناوبانگی عەرەبی. " Arab Idol" .



PM:04:24:14/02/2018