سپی سەرۆکی هەرسێ لیستەکەی یەکێتی لە پارێزگاکانی هەرێم ئاشکرا دەکات

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناوی هەر سێ سەرۆکی لیستەکەی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک یەکلایی کردەوە، سپی ناوەکانیان بلآودەکاتەوە.

یەکێتی ناوی هەر سێ سەرۆکی لیستەکانی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک یەکلایی دەکاتەوە، دوانیان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتین و سێهەمیان کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی و مامۆستای زانکۆ رۆژنامەنووسێکە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە" سەرۆکی لیستی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ پارێزگای هەولێر، هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یە، بۆ پارێزگای سلێمانیش د. جوان ئیحسان ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەیە، لە پارێزگای دهۆکیش د. هاشم زێباری کادیری ئەو حیزبە کاندیدکراوە بۆ سەرۆکی لیستەکە.

تا ئێستا کاندیدی یەکێتی لە پارێزگای کەرکوک یەکلایی نەبۆتەوە.

١٢ مانگی ئایار ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و کورد بەچەند لیستێکی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکات.



PM:04:54:14/02/2018