هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی كوردستان مسته‌فا ئه‌حمه‌د، دوای شكانی قاچی له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ كراوه.
یاد ره‌فیق هاورێی هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ئه‌حمه‌د لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵیت " هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ئه‌حمه‌د له چه‌ند رۆژی رابردوو گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و به‌هۆی شكانی قاچییه‌وه، كاتێك له بازار بووه كه‌وتووه ئازار پێی گه‌یشتووه".
یاد رەفیق بە ماڵپەڕی کەی دەیلی وتیشی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له خه‌سته‌خانه چاره‌سه‌ره ته‌ندروستییه‌كانی وه‌رگرتووه قاچی گه‌چی تێگیراوه ئێستا و دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
مسته‌فا ئه‌حمه‌د له دایكبووی شاری سلێمانییه، زیاتر له 40 ساڵه كاری هونه‌ری ده‌كات خاوه‌نی به‌شدارییه له ده‌یان كاری فیلم و دراما و شانۆگه‌ری، جگه له به‌شداری له هه‌ر دوو به‌رنامه‌ی به ناوبانگ "كه‌شكۆل و به‌رنانه‌ی به‌رنامه"، ئیستاش خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌نز ئامێزه له رادیۆی نه‌وا.