بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات لە ئێوارەی هەینیەوە، سەرلەنوێ شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیاندنێکی کشناسی هەرێم " ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌رواری 2018.2.16 نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوه‌راستی عێراق، باران بارین به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌بارێت و پاشان باران بارین روو له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم ده‌كات".
هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە" رۆژانی شه‌ممه 2018.2.17 و یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی یه‌ك شه‌م ، زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارین له ناوچه شاخاوییه‌كانی (پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك) ببارێت، وه له هه‌ندێ ناوچه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو‌و وه له ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه پێشبینی به‌فر بارینیش له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو زیادبوونی خێرایی باو له هه‌ندێ كات بۆ سه‌رووی 30 كم له كاتژمێرێكدا،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری دروست بوونی هه‌وره تریشقه‌ش هه‌یه".
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات"رۆژی دووشه‌م 2018.2.19 له كاته‌كانی شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌ر هه‌رێم لاواز ده‌بێت و رۆژی سێ شه‌م 2018.2.20 كۆتایی دێت، وه له هه‌مان كاتدا پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی هاتنی ئه‌م شه‌پۆڵه له هه‌ندێ ناوچه، ڕێژه‌ی باران بارین بگاته سنووری 100 ملم".