وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتای ساڵ پێشدەخرێت

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، وادەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم پێشدەخات و هۆکارەکەش ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە كەواژۆی بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی لەسەرە و وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە، تێیدا رۆژی دەستپێكردن و كۆتایی هێنانی تاقیكردنەوەكان دیاریكراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە وادەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم پێشخراوە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 12ی ئایاری ئەمساڵدا .



PM:07:39:14/02/2018