حکومەتی عێراق وردبینی لە لیستی موچەی وەزارەتێکی دیکە دەستپێکرد

حكومەتی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان دەستپێكرد.


خەلیل عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند "ھەموو داواکارییەکانی لیژنەکە وەک لیستی مووچە و ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست و ھەمیشەیی  ئامادەکراوە و بۆ ئەو مەبەستەش سوود لە سیستمی بایۆمەتری وەرگیراوە".

وتیشی "نازانرێت ووردبینی لە لیستی موچەی وەزارەتەکەمان چەندی پێدەچێت و هیچ زانیاریەکیان لەو بارەیەوە پێ ڕانەگەیاندووین".


ئه‌م بابه‌ته ‌2230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:46:14/02/2018