خانمە ئەكتەری دیاری هەواڵ عوسمان وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "خۆزگه‌م به‌و رۆژانه".
له‌رۆژی خۆشه‌ویستیدا و لە نوێترین پۆستیدا هەواڵ عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی هاوسه‌ری کۆچکردووی بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیوێتی "خۆزگه‌م به‌و رۆژانه".
ھەواڵ عوسمان، خوشكی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە كارەكتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەركردووە، ھاوسەری هوەنەرمەندی كۆچكردو (پشتیوان بەدەوی)یە.
پشتیوان بەدەوی كە تەمەنی ٤١ ساڵ بوو، رۆژی ١٦ ی كانوونی دووەم بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵەوە كتوپڕ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.