لیژنەی وردبینی بەغدا لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی كۆتایی بەوردبینی دۆسییەو لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران هێنا و سوپاسی ئاسانكاریی و هاوكارییەكان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دهست "سپی میدیا" كهوتووه، ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ 14ی شوباتی 2018، مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا بۆ ئاگاداربوون كاروبارەكانی لیژنەی وردبینی لە حكومەتی ناوەندی عیراق، سەردانی لیژنەكەی كردوە كە چەند رۆژێكە لەدیوانی پەروەردەن بەمەبەستی وردبینی دۆسییەو لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "لیژنەكە بە بەڕێوەبەری پەروەردەیان راگەیاندوە كە ئەمڕۆ كۆتا رۆژیان دەبێت لە دیوانی پەروەردەی رۆژئاواو كارەكانییان سەركەوتوانە تەواوكردوە سوپاسی ئاسانكاریی و هاوكارییەكانی پەروەردەی رۆژئاوایان كردوە".